بسم الله الرحمن الرحيم
بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان
تەفسیری قورئانی پیرۆز
ناوی کتێب : تەفسیری پێشین
نوسینی : عثمان أحمد حاتم
قورئان كۆتا پەیامى خواى پەروەردگارە بۆ هەموو مرۆڤ و جن، پارێزراوە لە هەموو گۆڕانكارییەك و دەستەكارییەك، پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانان پەیڕەوى لێبكەن، و لە مانا و مەبەستەكانى تێبگەن بۆ ئەوەى خۆشبەختى دونیا و سەرفرازى قیامەت بەدەست بهێنن، لەو سۆنگەیەوە تێگەیشتن لە قورئان گرنگییەكى ئێجگار زۆرى هەیە بۆ ژیانى موسڵمانان.
قورئان هاوشێوەى هیچ كتێبێكى تر نییە، چونكە فەرموودەى خواى پەروەردگارە، لە قسەى مرۆڤەكان ناچێت، خوێندنەوەى پەرستش و یادى خوایە، ترمزى لە ئیبن مەسعودەوە ڕیوایەتی كردووە و ئەلبانى بە صەحیحى داناوە، دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرمووى: هەركەسێك پیتێك لە كتێبەكەى خوا بخوێنێتەوە چاكەیەكى بۆ هەیە، پاداشتى هەر چاكەیەكیش بە دە هێندە پاداشت دەدرێتەوە، ناڵێم: [الٓمٓ] پیتێكە بەڵكو: ألف پیتێكە، لام پیتێكە، میم پیتێكە; پێویستە موسڵمانان گرنگییەكى زۆر بە خوێندنەوە و فێربوون و فێركردنى قورئان بدەن، چونكە بوخارى لە عوسمانەوە ڕیوایەتی كردووە دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (ﷺ) دەفەرموێت: باشترینتان ئەوانەتانن فێرى قورئان دەبن و خەڵكیش فێردەكەن.
Noor Ul Islam نور الاسلامئەپڵیکەیشنی نور پاداشتی بێ سنوور...
خەونامەی کوردی ابن سیرینباشترین ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە ڕوونکردنهوهی خهونهکان،بە شێوەیەکی ڕاست و...
بسم الله الرحمن الرحيمبەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبانتەفسیری قورئانی پیرۆزناوی...
تهفسيرى ڕامان له ماناو مهبهستی قورئانلهنوسینی بهڕێز: مامۆستا مهلا ئهحمهد كاكه مهحموود...
بسم الله الرحمن الرحيمبەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبانتەفسیری قورئانی پیرۆزناوی...
🤲 بهرنامهی ویردهكانی ڕۆژانه 👈 بهرنامهیهكه ههموو ویردهكانی ڕۆژانهی لهخۆ دهگرێ به...
Created with AppPage.net
Similar Apps - visible in preview.