Back to Top
Tafsiri raman تەفسیری ڕامان Screenshot 0
Tafsiri raman تەفسیری ڕامان Screenshot 1
Tafsiri raman تەفسیری ڕامان Screenshot 2
Tafsiri raman تەفسیری ڕامان Screenshot 3
Free website generator for mobile apps; privacy policy, app-ads.txt support and more... AppPage.net

About Tafsiri raman تەفسیری ڕامان

ته‌فسيرى رامان له‌ ماناو مه‌به‌ستی قورئان
له‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێت

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ ڕامان:

- له‌ دیارترینی‌ تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری‌ رامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌فسیرێكی‌ مام ناوه‌نده‌، نه‌ زۆر كورته‌ كه‌ خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه‌ نه‌ زۆر درێژه‌یشی پێ دراوه‌ كه‌ خوێنه‌ر ماندوو بكات.

- له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌موو سووره‌تێك پێشه‌كیه‌كی‌ كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سووره‌ته‌كه‌ی‌ نوسیووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانه‌ی‌ كه‌ سووره‌ته‌كه‌ له‌ خۆی گرتووه‌ به‌ كورته‌ له‌ پێشه‌كییه‌كه‌دا باسكراوه‌.

- له‌سه‌ره‌تای‌ زۆربه‌ی‌ سووره‌ته‌كاندا هۆكاری‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ سووره‌ته‌كه‌ی‌ هێناوه‌و هه‌ر ئایه‌تێكیش هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی‌.. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ (بوخاریی و موسلیم) هه‌بوبێ، په‌نای‌ بۆ هیچ ریوایه‌تێكی‌ تر نه‌بردووه‌.

- وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كاندا باس و خواستی‌ فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی‌ تر كردووه‌.

- زۆر به‌ وردی باسی‌ بابه‌تی‌ عه‌قیده‌یی و بیروباروه‌ی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تی‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ بابه‌ته‌ هه‌ستیارو خیلافیه‌كان كردووه‌.

- به‌وردی تیشكی‌ خستۆته‌ سه‌ر بابه‌تی‌ ناوو سیفاتی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی‌ سه‌له‌فی‌ ته‌رجیح داوه‌.

- له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی‌ هێناوه‌و باسكردوه‌.

- وه‌ڵامی‌ گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی‌ ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی‌ میرات و شایه‌تیدانی‌ دوو ئافره‌ت و هتد..

- فه‌رهه‌نگۆكێك دانراوه‌ بۆ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ رێزمانی‌ ئێمه‌دا به‌كار نه‌هێنراوو نه‌ بیسراو بووه‌ و مانای‌ وشه‌ قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه‌.

- سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى.

- سەرجەم فەموودەكان لەلايەن (عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود)وە (تخريج و تحقيق) كراوە بە شێوەيەكى زانستيانە، وە لە هەر شوێنێك پێويستى بە تێبينى و سەرنج هەبووبێت لەلايەن لێكۆڵەرى تەفسيرى ڕامانەوە بۆي زياد كراوەو وردبينى بۆ كراوە.


مه‌نهه‌جی مامۆستا له‌ نووسینی‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌:

- مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووه‌و ته‌رجیحی‌ رای‌ سه‌له‌فی‌ داوه‌.

- ته‌فسیری‌ قورئانی‌ به‌ قورئان كردووه‌، ئه‌گه‌ر نا به‌ فه‌رمووده‌، ئه‌گه‌ر نا به‌ وته‌ی‌ هاوه‌لاَن و پاشان تابعین.

- خۆی دوور گرتووه‌ له‌ ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی‌ دوور له‌ مه‌نهه‌جی‌ سه‌له‌فی‌ ساڵح.

- له‌ بواری‌ ناوو سیفاتی‌ خوای‌ گه‌وره‌دا رێره‌وو مه‌نهه‌جی‌ سه‌له‌ف و پاشینانی‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ی‌ گرتووه‌و ته‌رجیح داوه‌.

- له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی‌ بوبێ، به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی‌ عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری‌ ئیسلامیدا به‌پێی سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت، راڤه‌ی‌ زیاتری‌ بۆ كردووه‌.

- هه‌ر ئایه‌تێك یان سووره‌تێك هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر چاوه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی‌.

- هه‌ر جۆره‌ ته‌فسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی‌ زانایانی‌ پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له‌ راڤه‌كارانی‌ ته‌فسیر هێناویانه‌ سه‌باره‌ت به‌ (چیرۆكی‌ غه‌رانیق) و هه‌ر شتێكی‌ تری‌ وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی‌ خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی به‌ دوورگرتووه‌ له‌و جۆره‌ راوبۆچوون و زیاده‌ ڕه‌ویكردنانه‌.

- له‌ زۆربه‌ی‌ ته‌فسیری‌ ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه‌.

Similar Apps

Xawnama - خەونامەی کوردی

Xawnama - خەونامەی کوردی

4.8

خەونامەی کوردی ابن سیرینباشترین ئەپڵیکەیشنی تایبەت‌ بە ڕوونکردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌کان،بە شێوەیەکی ڕاست و...

Kanyawe Rawan - کانیاوی ڕەوان

Kanyawe Rawan - کانیاوی ڕەوان

0.0

لیستی سەرچاو ەكان١- مصحف المدينة.٢- تعليم الكتابة للمبتدئين، د.عبدالمحسن بن محمد قاسم،...

Noor - نور

Noor - نور

4.9

Noor Ul Islam نور الاسلامئەپڵیکەیشنی نور پاداشتی بێ سنوور...

Tafsiri raman تەفسیری ڕامان

Tafsiri raman تەفسیری ڕامان

4.9

ته‌فسيرى ڕامان له‌ ماناو مه‌به‌ستی قورئانله‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود...

Werdakan - ویرده‌كان

Werdakan - ویرده‌كان

4.9

🤲 به‌رنامه‌ی ویرده‌كانی ڕۆژانه‌ 👈 به‌رنامه‌یه‌كه‌ هه‌موو ویرده‌كانی ڕۆژانه‌ی له‌خۆ ده‌گرێ به‌...

Bahay Farmuda - بەهای فەرموودە

Bahay Farmuda - بەهای فەرموودە

5.0

ئەم ئەپڵیکەیشنە پێکهاتوە لە ٦٠ فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ)، کە بریتیە لەمەنهەجی پێشبڕکێی...

author
جزاك اللە خیرا
16 t
author
خودێ خێرا هەوە و خودانێ تفسیرێ مەزن کەت
OMER AlKURDI
author
جزاک الله خیرا❤
dashty garmyane
author
جزاكم الله خيرا
Hawkar A.
author
جزاک اللە خیرا
Kurd Kurd