Back to Top
VET DICT PLUS Screenshot 0
VET DICT PLUS Screenshot 1
VET DICT PLUS Screenshot 2
VET DICT PLUS Screenshot 3
Free website generator for mobile apps; privacy policy, app-ads.txt support and more... AppPage.net

About VET DICT PLUS

پێشەکی

سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە زانست و ڕووناکی کردە ڕێنمای مرۆڤایەتی، و بەهۆی نەزانینی داهاتوو هیوای لە دڵەکاندا چاند، تاکوو هەموومان بە ئاواتی داهاتوویەکی گەش و باش بژین.

وەک وتەیەکی جوان هەیە کە دەڵێت: “سەرکەوتن تاجێکی گوڵینەیەکە لە یەخەی ئەو مرۆڤانە دەدرێت کە شەوە درێژەکان بە خەو کورت ناکەنەوە، بەڵکوو بە هەوڵ و ماندووبوون دەیبەنەسەر.”

بەو هەست و بیرۆکەیەوە، VET DICT+ دووەم ڤێرژنی فەرهەنگی پزیشکی ڤێتەرنەرییە کە بەرهەمی هەزاران کاتژمێر ماندووبوون، خوێندنەوە و نەنوستنە. ئەم کارە فەرهەنگێکی زانستی و فێرکارییە کە بۆ خزمەتکردنی قوتابیان، پزیشکانی ڤێتەرنەری و هەموو ئەوانەی حەزیان بە بواری پزیشکی ئاژەڵانە دروست کراوە.

ئەم ئەپە وەک سەرچاوەیەکی زانستی و فێرکاری کار دەکات و مەبەستی پێشکەشکردنی زاراوە و زانیارییە پزیشکییەکانە بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و ڕێکخراو.

بەشەکانی فەرهەنگەکە بریتین لە:
• زاراوە پزیشکییەکان لەگەڵ واتا و ڕوونکردنەوە
• زانیاری گشتی دەربارەی دەرمانەکان
• زانیاری گشتی دەربارەی نەخۆشییەکان
• سەرچاوە و پەرتووکە زانستییە گرنگەکان
• زانیاری فێرکاری دەربارەی پشکنین و پێوانەکان
• تێبینی و ڕێنمایییە گشتی بۆ خوێنەر

ئەم ئەپە تەنها بۆ مەبەستی فێرکاری و زانیارییە و ناگونجێت وەک شوێنگرەوەی ڕاوێژکاری پزیشکی یان چارەسەر بەکاربهێنرێت.

Similar Apps

VET DICT PLUS

VET DICT PLUS

0.0

فەرهەنگی VET DICT PLUS

Fast Store

Fast Store

فاست ستۆر بۆ بەدەست هێنانی خزمەتگوزاریەکانی تەکنەلۆژیاو سۆشیاڵ میدیاکان بەکاردێت

سیستەمی پشكنین

سیستەمی پشكنین

سیستەمی پشكنینی قوتابخانە

وتەکانم

وتەکانم

0.0

پێکهاتوە لە چەندین وتەی جۆراو جۆر

خوێنەر - Xwêner

خوێنەر - Xwêner

4.6

کتێبخانەیەکی کوردی زیرەک لە مۆبایلەکەتدا

پەرتووکەکانی عبداللە خاکی

پەرتووکەکانی عبداللە خاکی

4.2

ئەپلیكەیشنی پەرتووکەکانی عبداللە خاکی

author
very good
Akar
author
Best
Ss O