AppPage.net

Screenshots

  • Geshtyar screenshot 1
  • Geshtyar screenshot 2
  • Geshtyar screenshot 3
  • Geshtyar screenshot 4

About Geshtyar

ده‌رباره‌ی گەشتیار پێناسه‌ بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی گەشتیار، پلاتفرۆمی گەشتیار ناوەندێکی یەک وێستگەیە بۆ هەموو شتێک کە پەیوەندی بە گەشتوگوزار و سەفەرکردنەوە هەیە ، گەشتیار یەکەین و گەورەترین پلاتفۆرمی گەشتیاریە بە زمانی کوردی ، کاردەکات بۆ پەردەلادان لەسەر سەرسوڕهێنەرە گەشتیارییەکان و ئاگادارکردنەوەتان لە نوێترین هەواڵ و گرێبەستە گەشتیارییەکان بەشێوازێکی خێرا و بەردەوام تۆش بۆ گەشتێکی نایاب گەشتیار هەڵبژێرە. ستراتیجی کارکردن پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری گەشتیاری به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی گەشتیاری کوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌کان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفرۆمی گەشتیار زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پلاتفرۆمی گەشتیار فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفرۆمی گەشتیار دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پلاتفرۆمی گەشتیار لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفرۆمی گەشتیاروه‌ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفرۆمی گەشتیار به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. پلاتفرۆمی گەشتیار بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. پلاتفرۆمی گەشتیار لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. پلاتفرۆمی گەشتیار دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. پلاتفرۆمی گەشتیار هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن

What’s new

Version 1.0.22 · Updated February 27, 2026

fix some bugs

App privacy

The developer, kara bahaalddin, reported these privacy practices to Apple.

Data Not Collected

The developer does not collect any data from this app.

Alternatives to Geshtyar

Looking for apps like Geshtyar? Here are 6 similar apps on the App Store. The highest rated is Mamleket (5.0/5), and all 6 are free to download.

Geshtyar vs. alternatives
App Rating Price Last updated Compare
Geshtyar – Free February 27, 2026
ترايلو - دليلك في تركيا – Free Jun 7, 2026 Compare
Mamleket 5.0 / 5 (4) Free Jul 15, 2026 Compare
Kurd Guide 5.0 / 5 (2) Free Dec 19, 2023 Compare
Eagle Post Drivers 4.7 / 5 (3) Free Feb 9, 2026 Compare
Gold Prospector App 5.0 / 5 (7) Free Nov 6, 2026 Compare
IK Ticket 5.0 / 5 (14) Free Oct 10, 2024 Compare

Compare Geshtyar with the top alternatives: ratings, updates, ASO score and keyword gaps →