Maly Mndal
kara bahaalddin Education iPhoneiPadiPod touch
Maly Mndal is a free Education app for iPhone and iPad by kara bahaalddin. Requires iOS 15. Updated August 15, 2026.
- Price
- Free
- on the App Store
- Size
- 23 MB
- Age 4+
- Updated
- Aug 15
- 2026 · v1.0.25
Screenshots
About Maly Mndal
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ پێناسه پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ تۆڕێکی میدیای سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کاردەکات لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. ستراتیجی کارکردن پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی کوردی تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی ماڵی منداڵەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
What’s new
Version 1.0.25 · Updated August 15, 2026
enhance speed
App privacy
The developer, kara bahaalddin, reported these privacy practices to Apple.
Data Not Collected
The developer does not collect any data from this app.
Alternatives to Maly Mndal
Looking for apps like Maly Mndal? Here are 6 similar apps on the App Store. The highest rated is Firdaws: Quran and Recitation (5.0/5), and all 6 are free to download.
-
Tooty Academy
3.7
-
زیکرەکان و کاتەکانی بانگ
4.8
-
Wzari
1.0
-
Firdaws: Quran and Recitation
5.0
-
SmartEdu Platform
4.5
-
تەفسیری قورئانی بەرز و بەپێز
3.8
| App | Rating | Price | Last updated | Compare |
|---|---|---|---|---|
| Maly Mndal | – | Free | August 15, 2026 | |
| Tooty Academy | 3.7 / 5 (3) | Free | Jun 13, 2026 | Compare |
| زیکرەکان و کاتەکانی بانگ | 4.8 / 5 (248) | Free | Oct 19, 2026 | Compare |
| Wzari | 1.0 / 5 (2) | Free | Apr 21, 2025 | Compare |
| Firdaws: Quran and Recitation | 5.0 / 5 (9) | Free | Apr 12, 2026 | Compare |
| SmartEdu Platform | 4.5 / 5 (23) | Free | Jul 21, 2026 | Compare |
| تەفسیری قورئانی بەرز و بەپێز | 3.8 / 5 (8) | Free | Oct 11, 2026 | Compare |
Compare Maly Mndal with the top alternatives: ratings, updates, ASO score and keyword gaps →