Back to Top
سکپڕی Screenshot 0
سکپڕی Screenshot 1
سکپڕی Screenshot 2
سکپڕی Screenshot 3
Free website generator for mobile apps; privacy policy, app-ads.txt support and more... AppPage.net

About سکپڕی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێزان بە بەرنامەی سکپڕیتان پێ دەناسێنم.
کە بەرهەمی ماندووبونی یەک ساڵی (شوان عبدالرحمن)ـە.
بەرنامەی سکپڕی بەهێزترین بەرنامەیە بۆ لێکدانەوەی تەمەنی دووگیانیەکەت، کە بەشێوەیەکی زۆر گشتگرو ورد باس لە قۆناغەکانی دووگیانی کراوە.

ئەم بەرنامەیە تایبەتە بەخانمان و دایکان ، کە هەفتەبەهەفتەی سکەکەت بۆ ڕوندەکاتەوە باسی هەموو ئەو نیشانەکانی دووگیانی و کاریگەریەکانی چواردەورت لەسەر سکەکەت دەکات.

ئەم بەرنامەیە سەرەتا کە دابەزاند دەبێت بەرواری یەکەم ڕۆژ دواجار کە کەویتە سەرخوێن یان سوڕی مانگانە دیاری بکەی تاوەکو بەشێوەیەکی دروست رۆژانە سکەکەت بۆ هەژمار بکات. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بەشی (رێکخستنەکان) دابگری دواتر (کاراکردنی رێکخستنی زانیاریەکان) کارابکە، پاشان (یەکەم ڕۆژ کە دوواین جار کەوتیتە سەر خوێن) داگرە پاشان ڕۆژ و ساڵی دواینجار کە کەوتیتە سوڕ دیاریکەو پاشان و پانشان (دانێ) داگرە. بەم شێوەیە سکەکەت بۆ هەژماردەکات.

وە لەبەشی (کاتی لەدایک بوون) پێت دەڵێت کە منداڵەکەت کەی لەدایک دەبێت.

ئەم بەرنامە لە چەند بەشێک پێکهاتوە وەک:

1 ـ سکەکەم
لەم بەشەدا رۆژبەرۆژ و هەفتەبەهەفتەو مانگ بەمانگ تەمەنی سکەکەت پێدەڵێت.

2 ـ گرنگەکان لە سکپڕی
لەم بەشە چەند بەشێکیتری گرنگی تێدایە وەک:

گرووپەکانی سکپڕی
باسکردنی سکەکەت هەفتە بە هەفتە
ڤیتامینەکان
دەرمان و نەخۆشی
میوەوخواردنە بەسودەکان
خۆشترین ناو بۆ منداڵەکەت
جوانکاری وستایل
وەرزش و ڕاهێنان
تەندروستی
کاری ماڵەوە
خۆراک و کێش
سێکس
خەوتن
سەفەرکردن
خەواندنی منداڵ
شیرپێدانی منداڵ


3 ـ دکتۆەکەم
لەم بەشە ناوی ئەو پزیشکەو ناونیشانی و ژمارە مۆبایلی دەنوسی کە دەچیتە لای.


4 ـ نیشانە باوەکانی سکپڕی
لەم بەشە ئەونیشانانە نوسراون کە لەکاتی دووگیانی توشی دەبیت وە دەتوانی هر نیشانەیەکیتریش زیادبکەی کە تۆ بەسەرت دێت لەکاتی دووگیانی.


5 ـ پشکنینەکان
لەم بەشەداباس لەوپشکنینانە کراوە کە پێویستن لەکاتی دووگیانی بکرێت، وە دەتوانی ئەو پشکنینە نوێیەش بنوسی کە خۆت کردووتە لەکاتی دووگیانی.

6 ـ تێبینیەکانت
لەم بەشە دەتوانی ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە رۆژانە هەته بینوسی.وەک یادگاری پێشبینی هتد...

7 ـ بەدیکردنەکانی رۆژ
لەم بەشەدا ڕۆژ ژمێرێک هەیە کە دەتوانی هەر ڕۆژێک کە تیایدای چی نیشانەیەکت بینی یان چیت خوارد بینوسی لەم ڕۆژە دا ئەویش بە داگرتنی ئەو ڕۆژەی تیایدای کە بۆڕۆژی داهاتوو دەتوانی زانیاری نوێ داخڵ بکەی.

8 ـ بەشی منداڵەکەم
کە دەتوای رۆژانە چاودێری منداڵەکەت بکەی بزانی چەند خەوتووە ، چەند شیری خواردووە، چەند جار خۆی تەڕکردووە، کاتی نوستنەکەی ، قەبارەی شیرەکەی و،کاتەکەی.

9 ـ لەگەڵ چەندین بەش تر وەک
چۆنیەتی خەواندنی منداڵ بە ئاوازی خەو، وە چۆنیەتی شێرپێدانی منداڵ و قۆنداغ کردنی منداڵ، وە بەشی بیرخەرەوە کە دەتوانی ئەو کارەی یان ئەو سەردانەی هەتە تیایدا بینوسی تا کاتی خۆی وەک ئاگادارکەرەوە بەبیرت بێنێتەوە.


بۆیە ئەوەی داواکارم لێتان دوعای خێرم بۆبکەن و پێنچ 5 ئەستێرە بدەن بە بەرنامەکە. کە هیچی تێناچێت، بۆ ئەوەی منیش بەردەوامبم لەکاری باشتر بۆ ئێوەی خۆشەویست.


ئێوەش بەرنامەکە لای خۆتان بڵاوکەنەوە با زۆرترین کەس سودی لێوەرگرێت. خوای گەورە بەچاکە بینوسێت بۆ ئێوە و بۆمن.

دەتوانن لەم گرووپە بەشداربن وجۆینت بکەن ، کە ڕۆژانە زانیاری بڵاودەکرێتەوە کە لەلایەن چەند دکتۆرو پەرستارێک بەڕێوە دەچێت.

https://goo.gl/qQaZoV

Similar Apps

Shwan Drug Dictionary V3

Shwan Drug Dictionary V3

4.9

بەناوی خوای گەورەو مێهرەبانسڵاوتان لێبێت بەڕێزانShwan Drug DictionaryV 3.21.5.2019فەرهەنگی دەرمانی شوانوەشانی 3.21.5.2019لەم...

سکپڕی

سکپڕی

4.8

بەناوی خوای گەورەو میهرەبانبەڕێزان بە بەرنامەی سکپڕیتان پێ دەناسێنم.کە بەرهەمی ماندووبونی یەک...

چێشتخانە

چێشتخانە

4.9

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانلەم وەشانەدا 20 خواردنی نایاب زیاد كراوە بۆ...

فود زۆن

فود زۆن

4.9

بەهێزترین بەرنامەی کوردی خواردن بە یەکەم وەشان 423 خواردنی جۆراوجۆر فێربە.چاوەڕوانی خواردنی...

تەمەنم

تەمەنم

4.9

ئەم ئەپە پەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تەمەنت چرکە بە چرەکە بۆ هەژمار دەکات.ئەم ئەپە...

وتە

وتە

4.8

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانسەرەتا زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە كە توانیم...

author
لەش ساخ بی برا
baran ako
author
appeki zor nayabaaaa
Tarza Salam
author
Good
Lanya Gullchen
author
دەست خۆش زۆۆۆر باسوودە 😊بەردەم با 👍👏
Parshng Xoshnaw
author
Bashtrina
Hevin azad
author
بە هیوای سەرکەوتنیزیاتر
hazan hakim